زیدان بێدەنگی شکاند و داوای باشترین یاریزانی جیهان دەکات

زیدان بێدەنگی شکاند و داوای باشترین یاریزانی جیهان دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکردووە: زینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بێدەنگی شکاندووە و داوای لە پێرێزی سەرۆک کردوە باشترین یاریزانی جیهانی بۆ بگوازێتەوە.

ماڵپەڕی تێن سپۆرتی فەڕەنسی بڵاویکردۆتەوە: زیدان داوای لە پێرێزی سەرۆک کردووە، لە بازاڕی زستانە یان هاوینەی داهاتوو، فێرجیل ڤاندایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵی بۆ بگوازێتەوە، کە بەباشترین بەرگریکاری جیهان دادەنرێت.

ڤاندایک توانی بەباشترین بەرگریکاری وەرزی رابردووی چامپیۆنس لیگ دیاری بکرێت و بە باشترین یاریزانی ئەوروپاش بۆ ساڵی 2019 دیاریکرا و پێش مێسی و کریستیانۆ کەوت.

هەروەها بە پاڵێوراوێکی بەهێز دادەنرێت، بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی.

زیدانی ڕاهێنەری مێرەنگیش بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی دەیەوێت بۆندی لەگەڵدا بکات، بەڵام گواستنەوەی ئاسان نیە ، بەوەی لیڤەرپوڵ گرێبەستێکی نوێی خستۆتە بەردەمی تا بۆندەکەی تاساڵی 2025  نوێ بکاتەوە.

 

10 / 9 / 2019

12:03 AM