زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەری هەرێم بەشداریی لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ دەكەن

زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەری هەرێم بەشداریی لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ دەكەن

رۆژانە چەندین بازرگان و كۆمپانیای هەرێم كاڵا و خواردن و پێداویستیی ناوماڵ بۆ شاری موسڵ دەگوازنەوە و زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەریش بەشداریی لە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵدا دەكەن.

مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند: دوای رزگاركردنی شاری موسڵ و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو شارە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە بازرگان و كۆمپانیاكانی هەرێم، كاڵا و خواردن و كەرەستەی بیناسازی و بابەتی ناوماڵ بۆ شاری موسڵ دەگوازنەوە، ئەوەش دەرفەتێكی باشی بۆ بازرگانان و كۆمپانیاكانی هەرێم رەخساندووە بۆ ئەوەی سەرمایە گوزارییەكانیان بگوازنەوە بۆ موسڵ.

وتیشی: زیاتر لە ١٠٠ وەبەرهێنەر و سەرمایەداری باشووری كوردستان بەشداریی لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵدا دەكەن و كەرەستەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە بۆ ئەو شارە دەگوازنەوە.