رێکخراوی ناتۆ بەنیازە لە نزیکەوە چاودێری مانۆڕە سەربازییەکەی سوپای روسیا بکات

رێکخراوی ناتۆ بەنیازە لە نزیکەوە چاودێری مانۆڕە سەربازییەکەی سوپای روسیا بکات
ئەمینداری گشتی رێکخراوی ناتۆ ئاشکرایکرد: لەنزیکەوە چاودێری مانۆڕە سەربازییەکەی سوپای روسیا دەکەن، کە بڕیار وایە لە مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
 یەنس ستۆلتنبێرگ  ئەمینداری گشتی رێکخراوی ناتۆ داوای لە حکومەتی روسیا کرد، پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بێت و چیتر دەست لە کاروباری ناوخۆی خۆرھەڵاتی ئۆکراین وەرنەدات. وتیشی: رێکخراوی ناتۆ بەنیازە لە نزیکەوە چاودێری مانۆڕە سەربازییەکەی سوپای روسیا بکات، کە بڕیاروایە لە مانگی داھاتوو لە روسیای سپی بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشدا: ھەموو وڵاتێک مافی ئەوەی ھەیە مانۆڕی سەربازیی ئەنجام بدات، بەڵام بەمەرجێک ھەنگاوی لەوجۆرە ھەڕەشە بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە دروست نەکات.