ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی گەورە ئەنجام دەدات

ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی گەورە ئەنجام دەدات

یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت پێش داخستنی بازاڕی هاوینەی یاریزانان، گرێبەستێكی گەورە ئەنجام بدات و دڵی هاندەرانی خۆش بكات، بە پێی زانیاری رۆژنامەكانیش ، یانەی شاهانە داوین هەوڵ بۆ گواستنەوەی كریستیان ئیركسنی دانیماركی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام دەدات.

رۆژنامەی " زەسەن"ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە: یانەی ڕیاڵ مەدرید پلان بۆ گواستنەوەی كریستیان ئیركسنی دانیماركی و یاریزانی یانەی تۆتنهام دادەڕێژێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای شكستهێنانی لەگواستنەوەی پۆڵ پۆگبا، ئیدارەی یانەی شاهانەی ئامادەن گرێبەستێك بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی تۆتنهام بكەن تا دەستبەرداری ئیركسن دەبن.

گرێبەستی ئیركسن لەهاوینی 2020 لەگەڵ تۆتنهام كۆتایی دێت و ئامادەش نیە  بۆندەكەی نوێ بكاتەوە.