ریاڵ مەدرید ژمارەی درێسەكەی ئیدن هازاردی دیاریكرد 

ریاڵ مەدرید ژمارەی درێسەكەی ئیدن هازاردی دیاریكرد 

یانەی ریاڵ مەدرید، بەشێوەیەكی رەسمی ژمارەی درێسی یاریزانەكانی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد و ئیدن هازاردیش درێسی ژمارە 7ی پێدرا.

ریاڵ مەدرید لەسەر ماڵپەڕی رەسمیاندا بڵاویكردۆتەوە: دوای ئەوەی لە یارییە ئامادەكارییەكاندا هازارد درێسی ژمارە 50ی پۆشی، لەوەرزی نوێ دا ئەو ئەستێرەیە درێسی ژمارە (7) دەپۆشێت كە وەرزی رابردوو ماریانۆ دیاز ئەو ژمارەیەی لەبەردابوو.

هەروەها ماریانۆ دیاز ، درێسی ژمارە 7ی لێ‌ وەرگیرایەوە و درێسی ژمارە 24 ی پێدرا، پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید درێسی ژمارەی 7ی لەبەردابوو ، بەڵام لەدوای رۆشتنی بۆ یانەی یۆڤانتۆس درێسی 7 بەكاتی درا بە ماریانۆ دیاز.