ریاڵ مەدرید بڕیاریدا لە زستاندا یاریزانێكی بفرۆشێت

ریاڵ مەدرید بڕیاریدا لە زستاندا یاریزانێكی بفرۆشێت

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئەوروپا ، ئاشكرایانكردووە: یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە لە بازاڕی زستانەی داهاتوودا، دەستبەرداری هێرشبەرێكی بێت و ئامادە نین بیهێڵنەوە.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی " كاڵچیۆ مێركاتۆ" ی ئیتاڵی، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید، بڕیاریانداوە لە بازاری زستانەی داهاتوودا، ئەگەر گرێبەستێكی باشیان پێگەیشت، ئەوا دەستبەرداری ماریانۆ دیاز دەبن.

لە بازاری هاوینەی ئەمساڵ، دیاز سەركەوتونەبوو لە بە جێهێشتنی ریاڵ، بەرپرسانی مێرەنگیش بریاریاندا تا كۆتایی ئەم وەرزە پارێزگاری لێ‌ بكەن، بەڵام لەنوێترین زانیاریدا، یانەی شاهانە ئامادەیە دیاز بفرۆشێت، ئەگەر بۆندێكی باشی پێگەیشت.

ماریانۆ دیاز هاوینی رابردوو بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ، لە یانەی لیۆنی فەرەنسیەوە رووی لە ریاڵ مەدرید كرد ، بەهۆی بوونی كەریم بنزیمە و لۆكایۆڤیچ بواری یاریكردن بۆ ئەو هێرشبەرە زۆر كەم بۆتەوە.

هەردوو یانەی میلان و رۆماش لە بازاری هاوینەی ئەمساڵ، هەوڵی زۆریاندا بیبەنە ریزەكانیان بەڵام سەركەوتونەبوون.

 

11 / 9 / 2019

1:26 PM