رۆژنامەكانی ئەمرۆی: ئیسپانیا ،ئیتاڵیا ،ئەڵمانیا ،ئەرژەنتین

رۆژنامەكانی ئەمرۆی: ئیسپانیا ،ئیتاڵیا ،ئەڵمانیا ،ئەرژەنتین

رۆژنامەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا زیاتر باس لە چاوپێكەوتنەكەی رامۆس و یاری نەكردنی مێسی لەبەرامبەر ڤالێنسیا و هەڵبژاردەی باسكەی وڵاتەكەیان دەكەن.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیاش باسیان لە یانەی ئینتەرمیلان و سوپەرهاتریكەكەی كریستیانۆ كردووە، رۆژنامەكانی ئەڵمانیاش باس لەخەونەكانی فلیپ كۆتینیۆ دەكەن و رۆژنامەكانی ئەرژەنتینیش باس لە سەركەوتنی هەڵبژاردەكەیان بەرامبەر مەكسیك دەكەن.

 

 

ماركا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پۆڵەندای بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی باسكە

ئیسپانیا شایستەی ئەوەیە میدالیای ئالتوون بباتەوە

چاوپێكەوتن لەگەڵ رامۆس

رامۆس:  بردنەوەی نازناوی پێنجەمی چامپیۆنس لیگ بۆ من شێتانەیە

رامۆس: ڤان دایك شایستەی تۆپی ئاڵتوونیە

پێرێز : ئەمساڵ یانەكەمان بەهێزە و 5 یاریزانی بەتوانامان گواستۆتەوە

مایكل شوماخەری پاڵەوانی پێشووی فۆرمولاوەن لە پاریس چارەسەری بۆدەكرێت

 

 

ئاس

ئیسپانیا لەبەردەم 3 خۆشی و ئاهەنگدا

سەركەوتن  ، میدالیا  ، گەیشتن بە ئۆڵۆمپیاد

ئسپانیا لە مۆندیالی باسكە شكستی بە پۆڵەندا هێنا و گەیشتە پێش كۆتایی

رامۆس : هەوڵدەدەم نازناوی پێنجەمی چامپیۆنس لیگ لەگەڵ ریاڵ ببەمەوە ئەوە خەونێكی گەورەیە

رامۆس: كاناڤارۆ تۆپی ئاڵتوونی پێدراوە ئەی بۆ بە من نەدرێ 

دیگۆ كۆستا: خەونی گریزمان ئەوەبوو لە پاڵ مێسی و سوارێز یاری بكات

دوای سوپەرهاتریكەكەی لەبەرامبەر لیتوانیا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵەكانی لەگەڵ پرتوگال بۆ 93 گۆڵ بەرز كردەوە

 

 

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ

هەڵبژاردەی ئیسپانیا گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیای باسكە

ئیسپانیا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی  لە پۆڵەندای بردەوە

باوكی نێیمار: زۆر هەوڵماندا نێیمار بگەڕێتەوە بارسا و تا ئێستاش دەرگا كرایەوە

باوكی نێیمار:  پاریس دەرگای رۆشتنی بەڕووی نێیماردا دانەخستووە

لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز بەرامبەر ڤاڵێنسیا یاری ناكەن

سێرجی رۆبێرتۆ و گریزمان و كارلیس پێرێز هێرشبەری سەرەكی بارسان بۆ روبەروبوونەوەی ڤالێنسیا

 

 

سپۆرت

نەخێر مێسی  

گومانیش لە سوارێز هەیە و یاریزانە لاوەكان ئامادەن

پێدەچێت مێسی و سوارێز بەرامبەر ڤالێنسیا یاری نەكەن

تاكە رێگا لەبەردەم ڤاڵڤێردی سود وەرگرتنە لە یاریزانە لاوەكان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای بردنەوەی لە پۆڵەندا گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی باسكە

 


 

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

3 ئەستێرە بۆ ئینتەر

مستەر كۆنتی و موشەكەكەی لۆكاكۆ و سەرۆك چانگ

نیراتزۆری لە ساتێكی باشدایە بە هۆی بوونی كۆنتی و لۆكاكۆ و سەرۆكێكی لاو

ئینتەر لە خولی ئیتاڵی لە نێوان یاریگا و پرۆژە و ئامانجەكاندا یاریدەكات

ئاهەنگی زۆر گەورە

كریستیانۆ بووە پاشای پاڵاوتنی یۆرۆ

رۆناڵدۆ 4 گۆڵی لە لیتوانیا كرد و بووە گۆڵكاری مێژوویی پاڵاوتنی یۆرۆ و ژمارەكەی رۆبی كینی شكاند

 

 

سپۆرت بێڵد

خەونی سیانی 

كۆتینیۆ خەونەكانی لەگەڵ بایرن ئاشكرادەكات

كۆتینیۆ ئامانجی بردنەوەی هەر سێ‌ نازناوەكەیە لەم وەرزەدا

كۆتینیۆ دەیەوێت ماوەیەكی زیاتر لە بایرن بمێنێتەوە

 

 

كلارینی ئەرژەنتین

ئەرژەنتین سەركەوتنێكی گەورەی لەبەرامبەر مەكسیك تۆماركرد

ئەرژەنتین 4 بە 0 شكستی بە مەكسیك هێنا و لاوتارۆ مارتینێز هاتریكی كرد

هەڵبژاردەی باسكەی ئەرژەنتین مێژووی تۆماركرد و گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی باسكە

لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەرژەنتین 97 بە 87 لە سڕبیای بردەوە

 

11 / 9 / 2019

12:43 PM