دەروازەیەكی سنووریی لە نێوان عێراق و سوریا دەكرێتەوە 

دەروازەیەكی سنووریی لە نێوان عێراق و سوریا دەكرێتەوە 

دوای كۆتایی هاتنی شەڕی داعش، عێراق و سوریا دەروازەیەكی سنووری نێوانیان  دەكەنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، خاڵی سنوری قائیم لەنێوان عێراق و سوریا كە بەهۆی شەڕی داعشەوە داخرابوو، بڕیارە 10ی ئەم مانگە جارێكی تر بكرێتەوە و پێشتریش حكومەتی سوریا بۆ ئەو مەبەستە چەند جارێك داواكاری ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە.
هەردوو حكومەتی عێراق و سوریا سێ‌ خاڵی سنووریی رەسمی بە یەكیانەوە دەبەستێتەوە كە لەعێراق پێیان دەوترێت قائیم و وەلید و رەبیعە و لەسوریاش پێیان دەوترێت ئەلبوكەمال و تەنەف و یەعروبیە و سەرجەمیشیان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی داعشەوە داخرابوون.