دوا قسەی بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ بۆ باوکی

دوا قسەی بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ بۆ باوکی

بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی كۆچی دوایی كرد، دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی  بریاری تەمەن چوار ساڵ بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.

 بڕیار دوای ئەوەی باوكی لەرووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی كوڵەجۆی گەرمیان شەهید دەبێت ، باری دەروونی تێك دەچێت بەردەوام بە دایكی دەڵێت باوكی لەكوێیە بەو هۆیەشەوە  تووشی جەڵتەی مێشك دەبێت.

 كەس و كارەكەی دەڵێن بەهۆی ئەوەی بڕیار زۆر هۆگری باوكی بووە ئەوەش وایكردووە دوای شەهید بوونی باوكی باری تەندروستی تێك بچێت، سەرەڕای هەوڵێكی زۆری پزیشكان، 8 بڕیاری تەمەن چوار ساڵان دڵی لە لێدان كەوت و گەڕایەوەی لای شەهید ئاسۆی باوكی.