دانیشتووانی گەڕەكی مامزاوا لە هەولێر گرفتی كەمیی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

دانیشتووانی گەڕەكی مامزاوا لە هەولێر گرفتی كەمیی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

دوای چارەسەركردنی كێشەی كەمیی ئاوی خواردنەوە لە دهۆك، گەڕەكی مامزاوای هەولێریش ماوەیەكە رووبەڕووی كێشەی كەم ئاوی بوونەتەوە.

دانیشتووانی گەڕەكەكە دەڵێن: لە سەر ئەم پرسە چەندین جار سەردانی لایەنی پەیوەندیدارمان كردووە، بەڵام  تا ئێستا كێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەمان بۆ چارەسەر نەكراوە. 

لەلایەن خۆشیەوە، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لە بارەی كێشەی كەم ئاوی گەڕەكی مامزاوا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، كار بۆ لێدانی بیری نوێ دەكەن تا كێشەی كەم ئاوی چارەسەر بكەن. ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە 40% شاری هەولێر پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت.