دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

هەفتەی داهاتوو بەغداد بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەكات و دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم، رۆژی یەکشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكاتەوە، مووچەی ئەنجومەنی دادوەرییش دابەشدەكرێت.

 هەروەها بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە رۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی بكات، بەوەش دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان خێراتر دەبێت و تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت.