خۆپیشاندان دژی گەندەڵی چەند ناوچەیەکی روسیای گرتووەتەوەو سەدان کەسیش دەستگیر کران

خۆپیشاندان دژی گەندەڵی چەند ناوچەیەکی روسیای گرتووەتەوەو سەدان کەسیش دەستگیر کران
خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی گەندەڵی چەندین پارێزگای روسیای گرتۆتەوەو ھێزە ئەمنییەکانیش سەدان کەسیان دەستگیر کرد، 
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە مۆسکۆی پایتەخت پێک ھەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزەکانی پۆلیسدا روویداوەو بەپێی زانیارییە ناڕەسمییەکان تا ئێستا لە مۆسکۆ ١٢١ کەس دەستگیر کراون و لە سان بترسبۆرگیش ١٣٧ کەس دەستگیر کراون.
خۆپیشاندانەکان بەسەرپەرشتی (ئەلیکسەندەر ناڤاڵنی) رێکخراون، کە بەرھەڵستکارێکی توندی گەندەڵییەو بەردەوام رەخنە ئاراستەی حکومەت دەکات، بەپێی زانیارییەکانیش لەبەرئەوەی خۆپیشاندانەکان بێ مۆڵەت ئەنجامدراون، ناڤاڵنی لەکاتی دەرچوونی لەماڵەکەی بۆ بەشداریی کردنی خۆپیشاندانەکان دەستگیر کراوە.