خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و سبەینێ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت.

سبەینێ چوارشەممە ٢٤ی ٧ی ٢٠١٩، مووچەی وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و  ناوخۆ و  شارەوانی و گەشتوگوزار و گواستنەوە و پلاندان، کشتوکاڵ  و سەرچاوەکانی ئاو، کارەبا ھەروەھا ھێزی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و رەگەزنامە و لیوای یەک و دووی پۆلیسی پاراستن و دەزگای نەوت) دابەشدەکرێت.

رۆژی پێنجشەممەش، مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و بارزگانی و پیشەسازی و رۆشنبیری و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ھەرێم و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ھەروەھا، رۆژی یەکشەممەی داھاتووش، ٢٠١٩/٧/٢٨ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.