حەکیم هەڕەشەی پێکهێنانی حکومەتی سێبەر دەکات

حەکیم هەڕەشەی پێکهێنانی حکومەتی سێبەر دەکات

عەممار حەكیم جەخت لە پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دەكاتەوە كە یەكێك لە دەرچەكانی ئەم رەوشەی عێراق، پێكهێنانی حكومەتی سێبەر دەبێت.

عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی عێراقی رایگەیاند: بۆ دەرچوون لەم رەوشەی ئێستای عێراق كار بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دەكەین و خواستی گۆڕینی هاوكێشە سیاسییەكانیشمان هەیە بە دروستكردنی حكومەتی سێبەریشەوە بۆ چاوێریكردنی كارەكانی حكومەت بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی. 

حەكیم راشیگەیاند: پێویستە حكومەت پابەندبێت بەو بەرنامەی كارەی كە دایناوە. 

هاوکات حەکیم رەخنەشی لە راپۆرتی نیوەی ساڵی حكومەت گرت و رایگەیاند: بەشێکی زانیارییەکانی لە قەبارەی خۆی گەورە کراون و بەشێکی تریشیان شاردراونەتەوە.