ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەستی لە كار كێشایەوە

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەستی لە كار كێشایەوە

تڕەمپ: بۆڵتن هیچ كارێكی لە كۆشكی سپی نەماوە

جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا كرد و داواكارییەكەشی پەسەند كرا، لە كاردانەوەی دەستلەكاركێشانەوەی بۆڵتۆندا، تڕەمپ ڕایگەیاند، بە بۆڵتنی راگەیاندووە، هیچ كارێكی لە كۆشكی سپی نەماوە و هەفتەی ڕابردوو ڕاوێژكارێكی نوێ لە شوێنەكەی دادەمەزرێنێت، وتیشی، زۆر ناكۆك بووە لەگەڵ زۆرینەی ئەو پێشنیازانەی كە بۆڵتن بۆی كردووە، هەر ئەوەش وایكردووە بۆڵتن نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات.

جۆن بۆڵتن تەمەن ٧١ ساڵ بەوە پێناسە دەكرێت كە تڕەمپی هاندا بۆ كشانەوە لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، هەمیشە پشتیوانی لە ئەگەری جەنگ دژی تاران كردووە و پێیوابووە نابێت ڕێگەی پێبدرێت لەگەڵ بڕیارەكانی ئەمریكادا ململانێ بكات، لە دانووستانەكانی تری پەیوەست بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش لە ڕێگەی پێشنیازەكانییەوە فشاری زۆری بۆ سەر تڕەمپ درووست دەكرد.