جاكی شان: هۆنگ كۆنگ شوێنی لە دایكبوونمە و چین نیشتمانمە

جاكی شان: هۆنگ كۆنگ  شوێنی لە دایكبوونمە و چین نیشتمانمە

ئاڵۆزییەكانی هۆنگ كۆنگ بۆ دەرچوون لە ژێر دەسەڵاتی چین و دروستكردنی هەرێمێكی خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆ بەردەوامی هەیە.

كار بەوە گەیشتووە كە تەنانەت جاكی شان، ئەكتەر و دەرهێنەری دیاری بواری سینەما و لە دایك بووی هۆنگ كۆنگ بێتە دەنگ و خوازیاری ئەوە بێت كە دووبارە ئاشتی و ئاسایش بۆ هۆنگ كۆنگ بگەڕێتەوە و كۆتایی بە ئاڵۆزییەكان بهێنرێت.

جاكی شان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوەندی چین ئاماژەی بەوەكردووە كە نیگەرانە لەو ڕەوشەی لە هۆنگ كۆنگ دروستبووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئاشتی و ئاسایش ئەو هەوایەیە كە هەڵیدەمژین، كە لە دەستماندا ئەو كات نرخەكەی دەزانین، بۆیە دەڵێم هۆنگ كۆنگ شوێنی لە دایكبوونی منە و چین نیشتمانمە، من عاشقی نیشتمان و شوێنی لە دایك بوونی خۆمم بۆیە خوازیاری گەڕانەوەی ڕەوشی هۆنگ كۆنگم بۆ ڕابردوو.

ماوەی ١٠ هەفتەیە لە هەرێمی هۆنگ كۆنگ خۆپیشاندان و ئاڵۆزی هاووڵاتیان بەردەوامی هەیە و داوای خۆسەری بەڕێوەبەری دەكەن لە ژێر دەسەڵاتی چیندا.