تەقینەوەی كۆگایەكی چەك لە بەغداد ٣٠ قوربانی لێكەوتەوە

تەقینەوەی كۆگایەكی چەك لە بەغداد ٣٠ قوربانی لێكەوتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی ئەو تەقینەوەیەی لە كۆگایەكی چەك لە ناوچەی دۆرەی بەغداد ڕوویدا گەیشتووەتە ٣٠ قوربانی.

(سەیف بەدر) وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی دوێنی كە لە كۆگایەكی چەكی ناو سەربازگەی سەقەری حەشدی شەعبی لە ناوچەی دۆرە لە بەغداد ڕوویدا، بۆ كوژراوێك و ٢٩ بریندار بەرزبووەتەوە.

وتیشی، زۆربەی بریندارەكان برینەكانیان سوكە.