تەعریبێكی نوێ لە كەركوك جێبەجێ دەكرێت

تەعریبێكی نوێ لە كەركوك جێبەجێ دەكرێت

فۆڕمی خۆراكی هاوڵاتیانی عەرەب دەگوزارێتەوە كە لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بۆ سەنتەری  شاری كەركوك .

بەپێی ئەجێندایەكی سیاسی كەئیدارەی كەركوك بەپاڵپشتی هەندێ لەوەزارەتەكانی عێراق ئەنجامی دەدات.فۆڕمی خۆراك بۆ هاوڵاتیانی عەرەب دەگوزارێتەوە كە لەناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق و قەزای حەویجە و دەوروبەریەوە روو لەسەنتەری شاری كەركوك دەكەن.

ئەندامانی لیستی برایەتیش رایدەگەیەنن ئەو شاڵاوە نوێیەی تەعریب كە بەناوی كۆچی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێت، درێژكراوەی ئەو تەعریبەیە كە رژێمی بەعس لەكەركوك پەیڕەوی دەكرد.