تێكڕای بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە قەزای رانیە زیاتر لە هەزار تۆنە

تێكڕای بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە قەزای رانیە زیاتر لە هەزار تۆنە

لە سنووری قەزای رانیە دەیان پڕۆژەی حەوزی ماسی هەیە و ئەمەش وایكردووە خواست لەسەر بەرهەمی ماسی زۆر بێت.

خاوەن پرۆژەكانی ماسی دەڵێن: ماسی سەلەمون و كارب ئەو دوو جۆرەن كە زۆرترین خواستیان لەسەرە، لەلایەن خۆشیەوە بڕوا عەبدوڵا لێپرسراوی هۆبەی سامانە ئاژەڵییەكانی كشتوكاڵی رانیەش دەڵێت: ساڵانە زیاتر لە هەزار تۆن ماسی لە سنوورەكەدا بەرهەم دێت.