تڕەمپ هەڕەشەی كشانەوە لە ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیی دەكات

تڕەمپ هەڕەشەی كشانەوە لە ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیی دەكات

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا: ئەگەر پێویست بكات ئەمریكا ئەندامێتی لەناو ڕێكخراوی (بازرگانی جیهانی) كۆتایی پێدەهێنێت.

دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند: ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی زیاتر لایەنگری چین دەكات، بۆیە ئەگەر پێویست بكات ڕێكخراوەكە جێدەهێڵن، وتیشی ڕێكخراوەكە  باری شانی چینی سووك كردووە و لە هەندێك بەرپرسیارێتی دووریخستووەتەوە.

لە بەرامبەریشدا كۆشكی كرملین، لە بارەی هەڕەشەكانی تڕەمپ ڕایگەیاندووە: پرسی كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێكخراوی (بازرگانی جیهانی) پرسێكی ناوخۆییە، دەشلێت ئەگەر ئەمریكا ئەو بڕیارە بدات مۆسكۆش لە داهاتوودا هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت.