تورکمانەکان دەسەڵاتێکی ئیداری سەربەخۆ لە قەزای تەلەعفەر رادەگەیەنن

تورکمانەکان دەسەڵاتێکی ئیداری سەربەخۆ لە قەزای تەلەعفەر رادەگەیەنن
"حەسەن بەیاتی" نوێنەری پێکھاتەی تورکمانەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کردووە، تورکمانەکان لە ھەوڵی پێکھێنانی دەسەڵاتێکی ئیداری سەربەخۆن، بۆ قەزای تەلەعفەرو لە ئایندەیەکی نزیکیشدا بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەوتەی "حەسەن بەیاتی" بڕیارەکەی تورکمان، لە بارەی چارەنوسی قەزای تەلەعفەر، تا یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بڕیارێکی گرنگە و ئەگەریشی ھەیە لە قەزای خورماتووش، ھەمان پرۆژە بخرێتە بەدەم ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراق.
"حەسەن بەیاتی" ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: ھەرچەندە پرۆژەی گواستنەوەی قەزای خورماتوو بۆسەر پارێزگایەکی تری عێراق لە ئارادایە، بەڵام بەرێوەبردنی قەزای خورماتوو لەلایەن یەکەکی ئیداری سەربەخۆ، تا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان یەکێکی ترە لە بژاردەکان.