ترامپ: چین هێزی سەربازی رەوانەی سنوورەكانی هۆنگ كۆنگ دەكات

ترامپ: چین هێزی سەربازی رەوانەی سنوورەكانی هۆنگ كۆنگ  دەكات

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بەپێی زانیاریی دەزگا ئەمییەكان، چین هێزی سەربازیی رەوانەی سنوورەكانی هۆنگ كۆنگ دەکات.

سەرۆكی ئەمریكا لە توتێكدا رایگەیاندووە: چین هێزی سەربازیی رەوانەی سنوورەكانی هۆنگ كۆنگ دەكات، هەمووانیش پێویستە هێور و پارێزراو بن.

تویتەكەی ترامپ دوای ئەوە دێت كە پێشتووتر بەرپرسانی چین رایانگەیاندبوو كە رووداوەكانی ئەم دواییەی هۆنگ كۆنگ بە ئاڕستەی تیرۆریزمدا دەڕوات.

ماوەی 10 هەفتەیە لە هەرێمی هۆنگ كۆنگ خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان بەردەوامە و داوای خۆسەریی بەرێوەبەری دەكەن لە ژێر دەسەڵاتی چیندا.