بە تۆمەتی دزینی لمی کەنار دەریا 6 ساڵ سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا

بە تۆمەتی دزینی لمی کەنار دەریا 6 ساڵ سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا

دوو گەشتیاری فەڕەنسی بە تۆمەتی دزینی لمی کەنار دەریاکانی دوورگەی ساردینیای ئیتاڵیا، 6 ساڵ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوو گەشتیاری فەڕەنسی لە یەکێک لە کەنار دەریای "شیا" لە دوورگەی ساردینیای ئیتاڵیا 40 کیلۆگرام لمی کەنار دەریاکە لە 14 بوتڵی پلاستیکیدا هەڵدەگرن، ئەمەش بۆ ئەوەی وەک یادگارییەک لەگەڵ خۆیان بیبەنەوە بۆ فەڕەنسا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لمەکە لەلایەن پۆلیسی پاراستنی سنووری ئیتاڵیاوە دەستی بەسەردا گیراوە و دوو گەشتیارەکەش جگە لەوەی بە 6 ساڵ زیندانی سزادراون، پێویستە 3000 یۆرۆش وەک سزای سەرپێچی بدەن.

بە وتەی پۆلیسی ئیتاڵیا، ئەمساڵ تەنیا لە فڕۆکەخانەی دوورگەی ساردینیا، دەست بەسەر 10 تۆن لم و سەدەفی دەریاییدا گیراوە کە لەلایەن گەشتیارانەوە هەڵگیرابوون، کە بەهۆی زیانگەیاندن و شێواندنی ژینگەی ناوچەکەش، ئەم کردەوەیە قەدەغەکراوە و رێکاری یاساییش لە بەرامبەر کەسەکەدا دەگیرێتەبەر.