بەپەلە: نێیمار پەیامێكی ئاراستەی بارسێلۆنا كرد

بەپەلە: نێیمار پەیامێكی ئاراستەی بارسێلۆنا كرد

بەپێی زانیاری میدیاكانی ئەوروپا، نێیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، پەیامێكی ئاراستەی بارسێلۆنا كردووە، لەپێناو دوبارە گەڕانەوەی بۆ یاریگای كامپ نۆ، لەپێش داخستنی بازاری هاوینە.

ماڵپەری " بی بی سی" بڵاویكردۆتەوە: نێیمار داسێلڤا ئامادەی خۆی نیشانداوە موچەی ساڵانەكەی لە 38 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 23 ملیۆن یۆرۆ كەم بكاتەوە، ئەمەش لەپێناو بەجێهێشتنی پاریس و گەڕانەوە بۆ بارسا.

باسی لەوەشكردووە: تا ئێستا یانەی بارسێلۆنا لەسەر گەڕانەوەی نێیمار لەگەڵ پاریس نەگەیشتۆتە رێككەوتن.

یانەی پاریس سان جێرمانیش، بۆ دەستبەرداربوون لەو ئەستێرەیە داوای 100 ملیۆن و چەند یاریزانێكی بارسا دەكات.