بەهۆی لافاوەوە ٢٧٠ كەس لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی لافاوەوە ٢٧٠ كەس لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی بەردەوامی لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە هیندستان ٢٧٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە شەش ویلایەتی ئەو وڵاتە ئاوەارەبوون.

بەپێی ئامارەكانی لێپرسراوانی هندستان بەهۆی ئەو لافاو و ڕۆچوونی زەویەی كە ماوەی دوو هەفتەیە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە ٢٧٠ كەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە یەك میلۆن كەسیش لە شەش ویلایەت ماڵەكانیان جێهێشتووە و ئاوارە بوون، لای خۆشیانەوە هێزەكانی بەهاناوەچوون پڕۆسەی دەرهێنانی قوربانیانی لافاوەكەیان دەستپێكردووە و پێدەچێت ژمارەی قوربانیان بەرزتربێتەوە.

هاوكات بەرپرسانی كەشناسی هیندستان هۆشداریشیان داوە لەوەی پێدەچێت لە ماوەی ٢٤ تا ٤٨ سەعاتی داهاتوو شەپۆلێكی بارانی بە خوڕ ویلایەتی كرالا بگرێتەوە.