بەغداد رەزامەندیی لەسەر كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەربڕیوە

بەغداد رەزامەندیی لەسەر كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەربڕیوە

عێراق رەزامەندی لەسەر كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەربڕیوە و لە رۆژانی داهاتوودا رێکارەکانی کردنەوەی ئەو نووسینگەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاووڵاتیانی سۆران داواكارن نووسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرت لە قەزای سۆران بكرێتەوە، چونكە هاووڵاتیانی ئەو سنورە بە مەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بە سەدان كیلۆمەتر دەبڕن، بە تایبەت ئێستا كە خواست لە سەر دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی زیادی كردووە.
كرمانج عزەت، قائیمقامی قەزای سۆران رایگەیاندووە: حكومەتی عێراق رەزامەندیی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی لە سۆران دەربڕیوە و لە سەر راسپاردەی حكومەتی هەرێم دوای جەژن رێكاری كردنەوەی ئەو نووسینگەیە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.