بەسەركردایەتی گریزمان بارسێلۆنا گۆڵبارانی "بیتیس"ی كرد

بەسەركردایەتی گریزمان بارسێلۆنا گۆڵبارانی "بیتیس"ی كرد

ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی ، توانی سەركردایەتی یانەی بارسێلۆنا بكات و جێی لیۆنێل مێسی بگرێتەوە، كاتێك لە هەفتەی دووەمی لالیگا، گریزمان توانی 2 گۆڵ تۆماربكات و گۆڵێكیش دروستبكات، بارساش بە ئەنجامێكی گەورە و بە 5 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

سەرەتا نەبیل فەكیر لە دەقەی 15 گۆڵی یەكەمی ریاڵ بیتیسی تۆماركرد، بەڵام گریزمان لەدەقەی 41 گۆڵی بەرامبەربوونەوەی بۆ بارسا كرد و خۆشی خستە نێو هاندەران و مێسی و سوارێزیش كە لە شوێنی هاندەرانەوە بینەری یارییەكە بوون.

لە گێمی دووەمدا ، بارسا كەرنەڤاڵێكی گەورەی گۆڵ تۆماركردنی نوسیەوە و ئەنتوان گریزمان لەدەقەی 50 و كارلیس پێرێز لەدەقەی 56 و جۆردی ئەلبا لەدەقەی 60 و ئارتۆرۆ ڤیداڵ لەدەقەی 77 چوار گۆڵی یەك لەدوای یەكیان تۆماركرد.

دواتر لەدەقەی 70 لۆرین بە شوتێكی موشەك ئاسا گۆڵی دووەمی بۆ ریاڵ بیتیس تۆماركرد و یارییەكەش بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لەبەرژەوەندی بارسا كۆتایی هات و یەكەمین سەركەوتنی لەم وەرزە تۆماركرد.

ئەنتوان گریزمانیش بە تۆماركردنی 2 گۆڵ و دروستكردنی گۆڵێك، وەك باشترین یاریزانی یارییەكه دیاریكرا.

 

25/8/2019

11:56 PM