بۆ یەكەم جار  پریمەرلیگ ٣ ڕووداوی گرنگی بەخۆوە بینی

بۆ یەكەم جار  پریمەرلیگ ٣ ڕووداوی گرنگی بەخۆوە بینی

بۆ یەكەم جار  پریمەرلیگ ٣ ڕووداوی گرنگی بەخۆوە بینی.

لەگەڵ دەسپێكی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی ئینگلتەرا و بەكارهێنانی (ڤار) لە خولەكەدا، لە یاریی نێوان مانچستەر سیتی و وێستهام ڤار چەند حاڵەتێكی یەكلاكردەوە، تۆماركردنی گۆڵێكی جیسۆسی بەڕازیلی لە یانەی وێستهام دواتر لە ڕێی ڤارەوە ئەو گۆڵە ڕەتكرایەوە، دواتر پەناڵتیەك بۆ سیتی ئەژمار كرا كاتێك ئەگوێرۆ جێبەجێی كرد سەركەوتوو نەبوو بەڵام دواتر لە ڕێی ڤارەوە پەناڵتیەكە دووبارە كرایەوە بەوەی گۆڵپارێز قاچی لەسەر هێڵی گۆڵ نەبووە دواتر ئەگوێرۆ دووبارەی كردەوە و گۆڵی كرد.

هەر لەو یاریەدا سترلینگ گۆڵێكی تری تۆمار كرد بەڵام سەرەتا بەهۆی ئۆفسایدەوە ڕەتكرایەوە بەڵام دوای ئەوەی داوەر پەنای بردە بەر ڤار ئەژمار كراو گۆڵەكە دروست بوو.

 

Swara karim