بۆچی پێویستە شۆربا بخۆین؟

بۆچی پێویستە شۆربا بخۆین؟

زانستی نوێ دەریخستووە خواردنی شۆربا  کەمێک پێش ژەمە سەرەکیەکان  یارەمەتیدەروە بۆ ئەوەی کالۆرییکەی کەمتر لە رێگەی خواردنەوە وەربگرین لە ژەمە سەرەکیەکاندا.

هەرەوەها شۆربا  یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی کێش چونکە  تێکەڵ کردنی ئاو بە خۆراک بۆشاییەکانی گەدە پڕدەکاتەوە ئەمەش هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی رێژەیەکی کەمتر خواردن بخۆین و کێش کەمبکەینەوە.

جگە لەوەش  شۆربا  بەسودە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کۆڵون و کۆئەندامی هەرسیان هەیە، جونکە شۆربا خێرا تر هەرسدەکرێت ئەویش بە هۆی ئەو رێژە زۆرە ئاوەی لە پێکهاتەکەیدا هەیە.