بڕیار لە تەنیشت باوكی بەخاك سپێردرا

بڕیار لە تەنیشت باوكی بەخاك سپێردرا

بڕیار كوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی كۆچی دوایی كردو قوباد تاڵەبانیش پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە.

 دوای چەند رۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی بڕیاری تەمەن چوار ساڵ بە جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد، و لە تەنیشت شەهید ئاسۆی باوكییەوە لە سلێمانی بەخاك سپێردرا.

بۆ كۆچی دوایی بڕیار، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، هەموومان بەهەواڵی مەرگی ناوادەی كاكە "بڕیار" ی كوڕی شەهیدی قارەمان و كوردپەروەر شەهید "ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی" تاساین و شۆك و پەژارە دایگرتین، لەم كۆستە گەورەیەدا كە زیاتر لەهەمووكات وەفاو جوامێری ئەم خێزانە كوردپەروەرەی گەرمیانی پێ ئاشناكردین، خۆمان بە هاوبەشی خەم و خاوەنی پرسە دەزانین.