بزانە ئەگوێرۆ لەدوای تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 400 خۆی چی وت

بزانە ئەگوێرۆ لەدوای تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 400 خۆی چی وت

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی و هێرشبەری یانەی مان سیتی ، دوای تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 400 گۆڵ لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ،  لە لێدوانێكدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی و رایگەیاند: بڕوا بە خۆی ناكات لەو ژمارەیەی تۆماریكردووە.

لەدوای یارییەكەیان بەرامبەر بە یانەی بۆرنمۆس ، لەهەفتەی 3ی پریمەرلیگ، كە ئەگوێرۆ 2 گۆڵی تۆماركرد، ژمارەی گۆڵەكانی لەژیانی یاریكردنی خۆیدا گەیاندە 400 گۆڵ.

ئەگوێرۆ بە رۆژنامەنوسانی وت: نەمزانیوە ژمارەی گۆڵەكانم بوون بە 400 گۆڵ لە ژیانی وەرزشیمدا، ئەوە باوەڕ پێنەكراوە.

باسی لەوەشكرد: سەرجەم گۆڵەكانم بۆ ئەو یانانەی یاریم بۆكردوون لەگەڵ هەڵبژاردەكەم گرنگن و بایەخی خۆیان هەیە.

لەكۆتایشدا ئاماژەی بەوەدا: یارییەكان زۆر قورسن، بەڵام بەردەوام هەوڵدەدەم سەركەوتن بۆ یانەكەم تۆماربكەین.

ئەگوێرۆ 41 گۆڵی بە درێسی ئەرژەنتین و 101 گۆڵی بە درێسی ئەتلەتیكۆمەدرید و 23 گۆڵیشی بە درێسی ئیندیپێندێنتی ئەرژەنتینەوە تۆماركردووە. گۆڵەكانی تریشی بە درێسی مان سیتیەوە كردووە.

 

25/ 8 / 2019

9:00 PM