باخچەی ئاژەڵانی کۆڵۆمبۆس کۆلۆ بیردەهێنێتەوە

باخچەی ئاژەڵانی کۆڵۆمبۆس کۆلۆ بیردەهێنێتەوە
 باخچەی ئاژەڵانی کۆڵۆمبۆس (کۆڵۆمبۆس زوو) ئەمڕۆ کۆلۆی گۆرێلا بەتەمەنترین و یەکەم گۆرێلای لەدایکبوی قەفەز بیردەھێنێتەوە.
 
کۆلۆ یەکەم گۆرێلایە کە لە ناو قەفەز لە باخچەی ئاژەڵان لە کۆلۆمبۆس لەویلایەتی ئۆھایۆ لەدایکبوو و لەدایکبونەکەشی وەکو یەکەم گۆریلا لەناو قەفەز بوو بەتایتڵی ھەموو رۆژنامەو میدیاکانی جیھان. 


کۆلۆ لەگەڵ ئەوەی یەکەم گۆرێلابوو لە ناو قەفەز و لە باخچەی ئاژەڵان لە دایکبێت لەھەمان کاتدا زۆر زیاتر لە تەمەنی ئاسایی دەژی و دایکی سێ گۆرێلابووە و ١٦ نەوەی ھەیە و لە مانگی یەکی ٢٠١٧ لە خەودا دەمرێت. کۆلا ئێستا چەندەھا نەوەی لە دوای خۆی بۆ ھەمان باخچە جێھێشتووە.