ئەپڵ بەرهەمەكانی نەوەی حەوتەمی ئایفۆنی ئاشكرا كرد

ئەپڵ بەرهەمەكانی نەوەی حەوتەمی ئایفۆنی ئاشكرا كرد

كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمێكی نوێی تەلەفۆنی هۆشمەندی ڕاگەیاند، كۆمپانیاكە لە شانۆی ستیڤ جۆبز لە شاری كۆبرتینۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا نەوەی حەوتەمی ئایفۆنی ڕاگەیاند، كە بریتین لە ئایفۆنی ١١ و ئایفۆنی ١١ی پڕۆ و ئایفۆنی ١١ی پڕۆ ماکس و ئایپادی ئۆ ئێس و ئەپڵ وۆچ.

كۆمپانیاكە خزمەتگوزارییەكانی ئەپڵ تیڤی پڵەس و ئەپڵ ئاركیدیشی ڕاگەیاند، لە نەوەی حەوتەمی بەرهەمەكانی ئایفۆندا چەندین تایبەتمەندی جێگەكراونەتەوە و گۆڕانكاریی لە خێرایی و وردی كامێراكەیدا كراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانیش نرخی پێشبینیکراوی ئایفۆنی ١١ و ئایفۆنی ١١ی پڕۆ و ئایفۆنی ١١ی پڕۆ ماکس لە نێوان ٦٩٩ دۆلار بۆ ٩٩٩ دۆلار تا هەزار و ٩٩ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.