ئەو پڕۆژانەی بەھۆی قەیران وەستابوون دەستیان پێکردۆتەوە

ئەو پڕۆژانەی بەھۆی قەیران وەستابوون دەستیان پێکردۆتەوە

زۆرینەی ئەو پڕۆژانەی بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە راوەستابوون، ئیشکردن تیایاندا دەستی پێکردۆتەوە، لابردنی پاشەکەوتی مووچەش وەبەرھێنان و ئابووری بەرەو بوژانەوە دەبات.

ئەحمەد رێکانی سەرۆکی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان رایگەیاندوە، پاش ئەوەی شەڕی داعش نەما و کۆتایی بە قەیرانی ئابوریی ھاتووە، ھیوا و ئومێدێک دروستبوە، لەپاڵ نەمانی پاشەکەوتی موچەش ئێستا ئابووری و وەبەرھێنان بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت.
رێکانی راشیگەیاندوە، زیاتر لە سەدا نەوەدی ئەو پڕۆژانەی بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە راوەستابوون ئیشکردن تیایاندا دەستی پێکردۆتەوە، بەڵام دەبێت ئەمجارە بە وردی و بە لێکۆڵینەوە وەبەرھێنان بکرێت، بەتایبەت ئێستا بواری باش لەبەردەم وەبەرھێنان لەبواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریدا ھەیە، قەیرانیش لە وڵاتانی دەوروبەر یەکێکی ترە لەو ھۆکارانەی چاوەڕوانی لێدەکەین بەھۆیەوە وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستاندا گەشە بکات.