ئەو كۆمپانیا بیانیانەی دێنە دهۆك ستافی كاركردنی خۆیان لەگەڵە

ئەو كۆمپانیا بیانیانەی دێنە دهۆك ستافی كاركردنی خۆیان لەگەڵە

ئەو كۆمپانیا بیانیانەی دێنە دهۆك ستافی كاركردنی خۆیان لەگەڵە، بەوهۆیەشەوە نابنە هۆکارێک بۆ رەخساندنی هەلی کار.

هەرچەندە زیاتر لە 300 كۆمپانیای بیانی لە دهۆكن، بەڵام كاوە عەبدولعەزیز سەرۆكی لقی بەكاربەرانی پارێزگاکە، ئەو کۆمپانیایانە نەبوونەتە مایەی رەخساندنی هەلی كار، لەبەرئەوەی كۆمپانیاكان ستافی خۆیان هێناوە.

لەلایەن خۆشیەوە ئەیاد حسێن سەرۆكی ژووری بازرگانی دهۆكیش راگەیاند: ماوەی چەند ساڵێكە هیچ كۆمپانیایەكی بیانی نەهاتووە، تەنیا ئەوانە نەبێت كە پێش شەڕی داعش، كارەكانیان راگیرابوو.