ئەنقەرەو تاران لەگەڵ ریفراندۆمەکەی ھەرێم نین

ئەنقەرەو تاران لەگەڵ ریفراندۆمەکەی ھەرێم نین

سوپاسالاری ئێران رایگەیاند، تاران و ئەنقەرە ھەڵوێستێکی ھاوبەشیان لەبەرامبەر ریفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان ھەیە.
"لیوا محەمەد حسێن باقری" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا، رایگەیاند: لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرەو کۆبوونەوەو دیدارەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا، جەختیان کردۆتەوە لەوەی بەڕێوەچوونی راپرسییەکەی ھەرێم پێچەوانەی دەستووری عێراقەو بەھۆیەوە گرژی و رووبەڕوبونەوە لەناوخۆی عێراق دروستدەکات.
پێشتریش، مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بەمەبەستی جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق، رەوشی ناوچەکە بەگشتی ئاڵۆزتر دەکات و رەنگە شەڕی ناوخۆیی لێبکەوێـتەوە.