ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێری عێراق و دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ دەكرێت لە بارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.