ئەمریكا ١٧ كۆمپانیای خستە لیستی گەمارۆكانیەوە

ئەمریكا ١٧ كۆمپانیای خستە لیستی گەمارۆكانیەوە

بەهۆی پێشێلكردنی سزاكانی سەر ئێران، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ١٧ كۆمپانیای لە چەند وڵاتێكی جیا خستە لیستی گەمارۆكانی خۆیەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە ڕایگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ١٧ كۆمپانیا و دامەزراوەی جیاواز لە چەندین وڵات بەهۆی پێشێلكردنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران خراونەتە لیستی گەمارۆكانیانەوە.

سزادانی كۆمپانیا و دامەزراوەكان لە كاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو ئەمریكا لە كاتی كشانەوەی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنەوەی گەمارۆكان بەسەر ئێران ڕایگەیاند هەر وڵات و كۆمپانیایەك پەیوەندیە ئابوریەكانی لەگەڵ ئێران بەردەوامی پێ بدات گەمارۆی دەخرێتە سەر.