ئەرژەنتین بردیەوە و بەرازیل دۆڕا

ئەرژەنتین بردیەوە و بەرازیل دۆڕا

لە درێژەی یارییە دۆستانەكاندا، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سەركەوتنێكی گەورەی لە بەرامبەر مەكسیك تۆماركرد و بەرازیلی پاڵەوانی كوپا ئەمریكاش لەبەرامبەر پیرۆ دوچاری شكست بوو.

ئەرژەنتین بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە مەكسیكی بردەوە و لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەرمیلان توانی هاتریك تۆماربكات، لینارد باریدیسیش بە پەناڵتی گۆڵێكی بۆ تانگۆ كرد.

 

هەڵبژاردەی بەرازیلی پاڵەوانی كوپا ئەمریكا ، بۆ دووەمین یاری لەسەریەك نەیتوانی بردنەوە تۆماربكات و لە بەرامبەر پیرۆی دووەمی كوپا ئەمریكا دوچاری شكست بوو.

تاكە گۆڵەكەی پیرۆ ، لویس ئەبرام لەدەقەی 84 تۆماریكرد، بەوەش بەرازیل ئەنجامێكی خراپی لە 2 یاری رابردوو تۆماركرد.

 

 

ئەنجامی یارییە دۆستانەكان بەم شێوەیە بوو

ئەمریكا  1  - 1 ئۆرۆگوای

ئیكوادۆر  3  - 0 بۆلیڤیا

كۆڵۆمبیا 0  - 0 ڤەنزوێلا

هندۆراس 2  - 1 چیلی

ئەرژەنتین 4 - 0 مەكسیك

پیرۆ  1 - 0 بەرازیل 

 

11/ 9 / 2019

12:02 PM