ئیكسۆن مۆبیل كارمەندو پسپۆڕەكانی دەنێرێتەوە بۆ بەسڕە

ئیكسۆن مۆبیل كارمەندو پسپۆڕەكانی دەنێرێتەوە بۆ بەسڕە

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كارمەندو پسپۆڕەكانی خۆی دەگەڕێنێتەوە بۆ پارێزگای بەسڕە.

كۆمپانیای نەوتی بەسڕە روونیكردەوە: كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم پسپۆڕو كارمەندەكانی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ كێڵگەیەكی نەوتی لە خۆرئاوای قەرنە یەك.

ئاماژە بەوەشدراوە: كۆمپانیای نەوتی بەسڕە لە توانایدایە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاد بكات، بۆئەو مەبەستەش لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان لە گفتوگۆدایە.

پێشترو بەپێی میدیاكانی ناوخۆی عێراق، كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كارمەندەكانی خۆی بنێرێتەوە كێڵگە نەوتییەكانی پارێزگای بەسڕە دەكاتەوە.