ئاستی هەناردەی هەرێم بۆ پارێزگاكانی عێراق زیادی كردووە

ئاستی هەناردەی هەرێم بۆ پارێزگاكانی عێراق زیادی كردووە

ئاستی هەناردەی كاڵا و بەرهەمی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاكانی عێراق زیادی كردووە.

بەختیار ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی کوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند: بەهۆی نەمانی كێشەی مۆڵەتی بازرگانی و لابردنی خاڵەگومرگییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حكومەتی عێراق، لە دوای مانگی شوباتی رابردوو ئاستی هەناردەی كاڵا و بەرهەمی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ پارێزگاكانی عێراق زیادی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا مۆڵەتی هەناردە و ناردنكاری دەكرێت بە ئەلكترۆنی و مۆڵەتەكە لەلایەن هەرێم و حكومەتی عێراقیشەوە پەسەند دەكرێت.