ئارێن رۆبن راهێنەرێك بە بلیمەتی جیهان ناو دەبات

ئارێن رۆبن راهێنەرێك  بە بلیمەتی جیهان ناو دەبات

ئارێن رۆبنی هۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونشن، كە بە شێوەیەكی رەسمی واهێنانی لەیاریكردن راگەیاند: باشترین راهێنەر لەژیانی وەرزشی خۆیدا دیاریدەكات كە كاریكردووە لەگەڵیدا".

ئارێن رۆبن لە لەلایەن رۆژنامەی "بێڵد"ەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێ‌ بەخشرا و لەو ئاهەنگەشدا ، ئەستێرەكەی پێشووی هۆڵەندا باسی لەو راهێنەرە كرد كە باشترین بووە لەژیانی وەرزشی ئەودا.

لەدرێژەی وتەكانیدا رۆبن وتی: زۆر قورسە لەنێو كۆمەڵێك راهێنەری بەتوانادا یەكێكیان هەڵبژێرێت بۆ باشترین راهێنەر، بەڵام  بە بۆچوونی من پیپ گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە و زۆرسادەیە و بلیمەتە.

ئارێن رۆبن ، لەژیانی وەرزشی خۆیدا 30 نازناوی لەگەڵ ئەو یانانەدا بەدەستهێناوە كە یاری بۆ كردوون، ماوەی 3 ساڵ لەژێر سەرپەرشتی پیپ گواردیۆلا یاریكردووە و 3 نازناوی بۆندس لیگا و 2 نازناوی جامی بەدەستهێناوە.

ئەم ئەستێرەیە 97 یاری لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلادا كردووە و 49 گۆڵی تۆماركردووە و 29 گۆڵیشی دروستكردووە.

جگەلەوەش بەشداری لە 96 یاری نێودەوڵەتی بەدرێسی هۆڵەنداوە ئەنجامداوە و 37 گۆڵی تۆماركردووە.