رێورەسمێک بۆ یادی شەھیدانی یەکی شوبات رێکخرا
2022-02-01
|
کوردسات نیوز
لەیادی ١٨ ساڵەی شەھیدانی یەکی شوبات، لە مۆنۆمێنتی شەھیدان لە ھەولێر رێورەسمێک رێکخراو تاجەگوڵینەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم و مەڵبەندی یەکێتی و لقی ھەولێر و کەسوکاری شەھیدان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدان دانرا.
لە یەکی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤، کە ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێر روویاندا و بەھۆیانەوە ١٠٣ ھاووڵاتی و ئەندام و سەرکردەی یەکێتی و پارتی شەھید بوون.
|