ھاتووچۆی ھەرێم: بەھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی مەلیکە تۆمار ناکرێت

2021-11-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی کراون"مەلیکە"بەھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێت و ژمارەی پێنادرێت

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلە کراونەکان "مەلیکە" تۆمار ناکرێن، لەبەر ئەوەی دەستکاریکراون و سوکانیان لە راستەوە بۆ چەپ گۆڕدراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆئەوە ناشێن لەسەر شەقامەکان ھاتووچۆ بکەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ئێستادا نزیکەی پێنج ھەزار ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەبەر ئەوەی مەرجی توندوتۆڵییان نییە و لە پشکنین دەرناچن، تائێستا ژمارەیان پێ نەدراوە.


جەختی لەوەشکردەوە، لە ھەوڵی ئەوەدان یاسایەک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەربکەن، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی  بڕدراوەن و شوێنی سوکانیان گۆڕدراوە، بە ھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن.