فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری برادۆست و زنجیرە چیای خواکورک بۆردوومان دەکەن


فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری برادۆست و زنجیرە چیای خواکورک بۆردوومان دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەش فرۆکەی جەنگی تورکیا چەندین جار بۆردومانی گەلی مغارو زنجیرە چیای شاکێوو کوێستانی رۆبی ڕوانان لە سنوری برادۆست لە ناحیەی سیدەکان و زنجیرە چیای خواکورکیان بۆردوومانکردوە.
وتیشی، ئەو ناوچانەی بۆردوومانکراون ژمارەیەک زۆر گوندی لێیە، ئەوەش ترس و دڵەراوکێی لای دانیشتوانی ئەو گوندانە دروستکردوە.



هەفتە پێشتر - Jul 17 2017 9:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .