کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشی راگەیاند


کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەھەولێر بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پرسە و سەرەخۆشی راگەیاند و رۆڵی کاریگەریی ئەو کەسایەتییە سیاسییەی ھەرێمی کوردستانی دووپاتکردۆتەوە، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر لەپرسەنامەکەیدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکەی و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە بۆ  لەدەستدانی نەوشیروان مستەفا، کەسایەتی مێژووناس و بیرمەند و پێشمەرگەی دێرین و سەرکردەی سیاسی. ھەرووەک دووپاتی کردۆتەوە کەبەشدارییەکانی لە کوردستانی عێراق بۆ خەڵکی کورد لەبیر ناکرێن 



4 مانگ پێشتر - May 19 2017 6:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .