ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: گۆڕانكاری لە نەخشەی هێزەكاندا روو دەدات


ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە نەخشەی هێزەكاندا روو دەدات و ژمارەی كورسییەكانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەمدەبێتەوە.

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی (الوگن نیوز)ی عیراقی راگەیاندوە، لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا گۆڕانكاری لە نەخشەی هێزە سیاسییەكانی كوردستاندا روو دەدات و گۆڕانكاریش بەسەر بارودۆخی سیاسیدا دێت.

راشیگەیاندوە، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەدا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كەمدەبێتەوە.



3 ڕۆژ پێشتر - Apr 16 2018 6:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .