لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە مەریوان سێ کەس گیانیان لەدەستدا

2022-04-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە رووداوێکی ھاتووچۆ لەسەر رێگەی نێوان مەریوان – سنە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ دیکەش برینداربوون.

ئارێز سەلیمی بەڕێوەبەری ناوەندی فریاکەوتنی مەریوان رایگەیاند، لە رێگە نوێیەکەی نێوان مەریوان – سنە رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی سەمەند و پەیکان روویداوە و بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ دیکەش برینداربوون و برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ وەرگرتنی چارەسەر بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراون.