وەزیری کارەبای سەعاتەکانی پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات

31/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلی سەرمای چەند رۆژی رابردوو کاریگەری ھەبووە لەسەر سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی، چونکە ٢٤٢ ھێڵی گواستنەوەی کارەبا زیانی بەرکەوتووە، بۆیە بڕیاردرا لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە ئەمپێرەکانی کارەبا کەمبکرێتەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی نزیکەی ١٠ بۆ ١١ سەعات کارەبا بدرێت بە ھاوڵاتیان.

وتیشی، لە بەرھەمھێنانی کارەبادا کێشە نەبووە، بەڵام ئەوەی ھەبووە خواستی زۆر لەسەر کارەبا ھەیە کە بەرزبووەتەوە بۆ حەوت ھەزار مێگاوات و حکومەتیش توانای بەرھەمھێنانی نزیکەی ٣ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات کارەبای ھەیە.