یەکەم دادگایی تۆمەتبارانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بەڕێوەچوو

21/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یەکەم دادگایی تۆمەتبارانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە تاران بەڕێوەچوو و خانەوادەی قوربانیانی روداوەکەش گردبوونەوە.

لە تارانی پایتەختی ئێران و لە دادگایەکی سەربازییدا ١٠ تۆمەتباری روداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، بۆ یەکەمجار دادگایی کران، بەشێک لە خانەوادەی قوربانیانی روداوەکەش لە بەردەم دادگا گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.


بەرەبەیانی ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی سەر بە ھێڵی ئاسمانی ئۆکراین بە ١٧٦ سەرنشینەوە، دوای بەرزبونەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران بە دوو موشەک خرایەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا، چەند رۆژێک دواتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فڕۆکەکە بەھەڵە لەلایەن ھێزەکانیانەوە خراوەتە خوارەوە.